١٥٠ھەزارەکەی مامۆستایانیش چی بەسەردێت؟ بزانه ئه ى بڕین؟

bozhin

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە دەرماڵەی پیشەیی ژمارەیەک مامۆستا ببڕێت لەچوارچێوەی چاکسازیەکانیدا، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش لەسەر ئەو پرسە ڕونکردنەوە دەدات و لەبارەی بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزارەکەی مامۆستایانیش زانیاریی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەنیازە لە ٢٠%ی دەرماڵەی فەرمانبەران کەمبکاتەوەو ١٥٠ ھەزار دینارەکەی مامۆستایانیش لەقۆناغی دوەمی پرۆژە چاکسازییەکەدا ببڕێت.

لەوبارەیەوە مامۆستا عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان وتى ھەموو ئەو ھەواڵانەی بەناڕاست زانی و وتی:”ھەر ھەواڵێک باسی بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزارەکەی مامۆستایان بکات، دورە لەڕاستیەوە”.

زیاتر لەسەر ئەو بابەتە وتی:”پێشتریش ئێمە لەڕێگەی یاداشتێکەوە داوامانکردوە بەھیچ شێوەیەک نابێت ئەو دەرماڵەیەی مامۆستایان ببڕێت”.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئەوەشی ڕونکردەوە، لەگەڵ وەزیری پەروەردەدا ئەو بابەتەیان باسکردوە کە بەھیچ شێوەیەک نابێت ئەو دەرماڵەیەی مامۆستایان ببڕێت.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایان ئەوەشی نەشاردەوە، “جۆرێک دەرماڵە ھەیە کە پێیدەوترێت دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەو مامۆستایانەی دەرچوی بەشی پیشەسازین، ئەگەر لەبوارەکەی خۆیاندا خزمەت بکەن، بەگوێرەی سیستمی نوێی موچەی ساڵی ٢٠٠٨ ئەو دەرماڵەیەیان بۆ خەرجدەکرێت، بەڵام ئەگەر لەو بوارەدا کارنەکەن دەرماڵەکەیان دەبڕدرێت



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات