فەرەنسا لەبارەی پەنابەرانەوە پێشنیارێکی بەپەلە دەخاتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا

chalack

فەڕەنسا پێشنیارێکی بەپەلە پێشکەشی یەکێتی ئەوروپا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی پشکنینی ورد بۆ پاسپۆرتی سوری لەناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا. 

بێرنارد کازنۆف وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی یەکێتی ئەورپای کردووە پێشنیار دەکات کە پێداچونەوەیەک بۆ سەرجەم ڕێساو یاساکانی چاودێریکردنی بەڵگەنامەکانی تێپەڕبوون بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا بکرێت.

لە ھەمانکاتیشدا پێشنیاری دوو خاڵی گرنگ کردووە یەکەمیان زۆرترین چاودێری بخرێتە سەر خاڵە سنووریەکانی تێپەڕبوون لە وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا، خاڵی دووەمیان لێکۆڵینەوەیەکی ورد بکرێت لە “پاسپۆرتی سووری” چونکە لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی پەلامارەکانی ١٣ی نۆڤمبەری شاری پاریس دەرکەوت کە دووان لە ھێرشبەرەکان لە ڕێگەی پاسپۆرتی سووریەوە چوونەتە فەڕەنسا. جێگای ئاماژە بۆ کردنە پێشنیارەکەی فەڕەنسا ھاوکاتە لەگەڵ دەست بەسەرداگرتنی چەندین بەڵگەنامەی حکومی لەلایەن گروپە توندڕەوەکانەوە کە کار ئاسانیان بۆ دەکات بۆ دروست کردنی پاسپۆرتی ساختە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات