لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا والی قەزای حەویجە کە بەرەگەز سعودییە دەستگیرکرا

chalack

لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا والی داعش لە قەزای حەویجە دەستگیرکرا. پەیامنێری کوردسات نیوز لە شاری کەرکوک رایگەیاند: شەوی رابردوو لە ئۆپڕاسیۆنێکی تایبەتی ھێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقی و بەپشتیوانی ئەمریکا، ھەریەک لە “ئەبو زەڕە سعودی” والی داعش لە قەزای حەویجەو “عبدول رەحمان شەریف” گەورە بەرپرسی داعش لەو قەزایە دەستگیرکران.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنیری کوردسات نیوز، لە ئۆپراسیۆنەکەدا پێکدادان لەنێوان ھێزە تایبەتەکەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری عێراقی و تیرۆریستانی داعش روویداوەو بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەکی تیرۆریست کوژراون و برینداربوون. 

دوابەدوای ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە، تیرۆریستانی داعش کەوتوونەتە حاڵەتی ترس و دڵەڕاوکێوە و ژمارەیەکیان بەتایبەت تیرۆریستە بیانییەکان حەویجەیان جێھشتووەو ھەڵھاتوون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات