ھێزە ئەمنییەکان بەدەیان ھاوڵاتییان لە رومادی ئازاد کرد

helin

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەدەیان دیلیان ئازاد کردووە، کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە ئەنبار دەستگیر کرابوون.
دەزگای بنبڕکردنی تیرۆری عێراق بڵاویکردەوە: ھێزە ئەمنییەکان، لەماوەی رۆژانی رابردوودا بەدەیان ھاوڵاتیان ئازاد کردووە، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعش لە شاری رومادی دەستگیر کرابوون، ئاماژە بەوەشدراوە: دیلە ئازاد کراوەکان گوازراونەتەوە بۆ ناوچەیەکی ئارام لە پارێزگای ئەنبار.
دەزگای بنبڕبڕکردنی تیرۆر ئەوەشی خستەڕوو: لەماوەی رابردوودا، زیانی گیانی و مادی زۆر بە تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای ئەنبار گەیەنراوە و و پێشڕەویی ھێزە ئەمنییەکان بۆ پاکردنەوەی ناوچەکە لە پاشماوەکانی داعش بەردەوامە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ناوەندی شاری رومادی لە تیرۆریستانی داعش پاککردبۆوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات