گۆرانیبێژ مۆنیكا زاهیر كه ته‌نیا خاوه‌نى یه‌ك ئه‌لبووم و چه‌ند به‌رهه‌مێكى كلیپه دواى هاوسه‌رگیرى وازى له كارى هونه‌رى هێنا، له ئێستا ناوى خۆى گۆڕیوه به ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ى.
مۆنیكا زاهیر كه ناوى ڕاسته‌قینه‌كه‌ى “هه‌رێز زاهیر”ه، له ئێستا چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى و هاوسه‌ركه‌ى بڵاوكردۆته‌و، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى هه‌وادارانیه‌تى ئه‌و خۆشه‌ویستییه به‌هێزه‌یه له نێوان خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌یه، له‌یه‌ك له‌وێنه‌كان هاوسه‌ركه‌ى ماچى مۆنیكا ده‌كات، ئه‌وه‌ش بۆته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌وادارانى ده‌ستخۆشى لێبكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى زیاتر له ئێستادا بۆته جێ باسى هه‌وادارانى ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌یه مۆنیكا له ماوه‌ى ڕابردوو به مۆنیكا زاهیر خۆى ناساندبوو، به‌ڵام ئه‌و ئێستا له به‌یجى تایبه‌تى خۆى ناوه‌كه‌ى گۆڕیوه بۆ “هه‌رێز” كه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌و به یه‌كجارى وازى له كارى هونه‌رى هێناوه، ده‌یه‌وێت ئیتر به ناوى خۆیه‌وه بناسرێت.
هه‌ریز زاهیر ناسراو به “مۆنیكا ” له دایك بووى ساڵى 1991 له دایك بووه له ئێستا له وڵاتى سویسرا ده‌ژى، سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانى له ڕابردوودا له لایه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره بۆى ئه‌نجامدرا بوو.
تعليقات
إرسال تعليق