نەوتی باشووری عێراق پارێزگاری بەئاستی پێوانەیی خۆیەوە دەکات

chalack

ھەناردەی نەوت لە باشوری عێراقەوە لە مانگی کانونی یەکەمدا توانیویەتی پارێزگاری بەئاستی پێوانەیی خۆیەوە بکات، ئەوەش پێگەی عێراق پتەتر دەکات وەک خێراترین ھەناردەکاری نەوت لە جیھاندا، سەرەڕای جەنگی داعش و نیگەرانی ئەوەی کە رەنگە دابەزینی زیاتری نرخەکانی نەوت کاریگەری لەسەر گەشەی بەرھەمی نەوت ھەبێت.

بەردەوامبونی عێراق لەسەر ھەناردەکردنی نەوت لەو ئاستەدا بەڵگەیە بۆئەوەی ئەندامە سەرەکییەکانی ئۆپیک بەردەوامن لەسەر ھەناردەکردنی نەوت لەو ئاستەی ئێستایدا، وەک چۆن لە کۆبوونەوەی مانگی کانونی یەکەمی رابردوودا بڕیاری لەسەردرا.

ئۆپیک ماوەی ساڵێکە درێژە بەو سیاسەتەی خۆی دەدات کە ئەویش دانەنانی کۆت و بەندە لەسەر بەرھەم.

تێکڕای بەرھەمی نەوت لە کێڵگەکانی باشوری عێراقەوە لە مانگی کانونی یەکەمدا بریتی بووە لە ٣ ملیۆن و ٢٧٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێکدا.

ئەوەش ھاوشێوەیە لەگەڵ ئاستی بەرھەمھێناندا لە مانگی تشرینی دووەمدا کە گەیشتە ٣ ملیۆن و ٣٧٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

سەرەرای گیرۆدەبوونی بەجەنگی دژی داعش و کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر ئابورییەکەی، ئەمساڵ عێراق جیھانی سەرسامکرد بەزیادکردنی بەرھەم بەبڕی نزیکەی پێنجسەد ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

عێراق نیگەران بوو لەوەی ئەو کێشانە کاریگەریی لەسەر کاری ئەو کۆمپانیایانە ھەبێت کە پەرە بەکێڵگەکانی باشور دەدەن.

نرخی نەوتی خاو لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤ـەوە بەردەوام لە داکشاندایە، بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بەرێژەی %٦٠ دابەزینی بەخۆیەوە دیوەو لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار ٤٠ دۆلارەوە کرین و فرۆشتنی پێ دەکرێت، عێراقیش بەدەر نییە لەکاریگەرییەکانی، بەتایبەت کە نەوت شادەماری ئابوریی وڵاتە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات