بزانه سپی بوونی تاڵەكانی سەر نیشانەی پیربونی جەستايه يان؟

bozhin
چەند پسپۆڕێك پاش ئەنجامدانی توێژینەوەیەك ئاشكرای دەكەن كە سپی بوونی تاڵەكانی سەر نیشانەی پیربونی جەستە نییە، بەڵكودەرخستنی تەندروستیەكی باشە.
توێژینەوەكە لە ئەمریكا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوە كردووە ك دەركەوتنی تاڵە سپییەكانی سەر دوای تەمەنی 30 ساڵی، نیشانەی تەندروستنییەكی باشی ئەو كەسەیە، بەڵام گەر تاڵە سپییەكانی قژ پێش تەمەنی 30 ساڵی دەركەوێت ئەوا ڕەنگە هۆكارەكە تێكچونی هۆرمۆنەكانی لەش بێت یاخود بەهۆكاری بۆماوەیی ئەو تاڵانە دەربكەون.
بەڕای پسپۆڕەكان هۆكاری سپیبونی قژ دەگەڕێتەوە بۆ كەمبونەوەی دەردانی ماددەی جلۆتاسیۆن، كە ماددەیەكی دژە ئۆكسیدە و لەش لە كرداری ئۆكساندندا بەكاری دەهێنێت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات