سەرۆکی چیک لێشاوی کۆچبەرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە لەشکرکێشییەکی بەرنامە بۆداڕێژراو وەسفکرد

harem

میڵۆس زێمان سەرۆک کۆماری چیک لێشاوی کۆچبەرانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە لەشکرکێشیەکی بەرنامە بۆدارێژراو وەسفکرد.لە وتەیەکیدا بەبۆنەی ھاتنی جەژنی لەدایک بونی مەسیح (کریسمەس) ەوە، سەرۆکی کۆماری چیک ئاماژەی بەوە کرد کە چوونی ئەو پەنابەرانە بۆ ئەوروپاو بەجێھێشتنی وڵاتەکانی خۆیان پێگەی تیرۆریستانی داعش پتەوتر دەکات.

میڵۆس زێمان لە وتەکەیدا پرسیاری ئەوەی کرد بۆچی ئەو پەنابەرانە کە زۆربەیان لەتەمەنی لاویدان لە وڵاتەکانی خۆیان لەدژی داعش دەست نادەنە چەک.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بەم دواییە لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە وڵاتەکانی خۆیان لە دەست جەنگ و ھەژاری و چەوسانەوە ھەڵاتوون و رویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، ئەو ژمارەیەش بەبەراورد لەگەلڕَ ساڵی ٢٠١٤ دا ٤ ھێندە زیادی کردووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات