harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم رایدەگەیەنێت تا ٤٨ سەعاتی داھاتوش باران و بەفربارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێم، بەھۆی ئەوەی ھەرێم کەوتۆتە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و بەرزە پاڵەپەستۆیەکی وڵاتی تورکیا کەشوھەوای ئەمڕۆی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و باران دەبارێت و لەزۆربەی ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ھەر بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ھەرێم لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفربارین تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و بەھۆیەشەوە پلەی گەرماش نزمدەبێتەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق