لەساڵی ٢٠١٦دا بڕی ١٧ ملیار یۆرۆ بۆ پەنابەران خەرج دەکرێت

harem

لەساڵی داھاتوودا ئەڵمانیا بڕی ١٧ ملیار یۆرۆ بۆ پەنابەران خەرج دەکات، لەوبارەیەوە رۆژنامەی (دیفلیت)ی ئەڵمانیی رایگەیاندووە ھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران بۆ ئەڵمانیا فشاری زۆری لەسەر حکومەتی وڵاتـەکە دروست کردووە بەو پێیەی لە ئێستادا سەدان ھەزار کەس لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقاوە روویان لە وڵاتـەکە کردووە، ھەر بۆیە بریاردراوە لە ویلایەتەکانی ئەڵمانیادا ١٦ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پەنابەران خەرج بکرێت، رۆژنامەکە ئاماژەشی داوبەەوەی کە پێدەچێت ئەو بڕە پاریەی بۆ ھاوکارییکردنی پەنابەران خەرج دەکرێـ زۆر لەو بڕە زیاتر بێت.

پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو کە لەمساڵدا پێشوازی لە ٨٠٠ ھەزار پەنابەر دەکەن بەڵام تا کۆتایی مانگی تشرینی دووەم ژمارەی پەنابەرانی ووڵاـەکە ٩٦٠ ھەزاری تێپەراند .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات