فرۆشێتى ئه م چەند وەزارەته ى حکومەت میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە

bozhin

بڵاو بوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی چەند وەزارەتێک لەلایەن حکومەتەوە میدیاکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە و پەرلەمانتارێکی پارتیش پشتیوانی پارتی بۆ ئەو پێشنیارە دووپاتدەکاتەوە.

هەفتەی ڕابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی چاکسازی دارایی تاوتوێ کرد و یەکێک لەو پێشنیارانەی خراونەتە بەر باس فرۆشتنی هەندێک لە وەزارەتە خزمەتگوزاریەکانی حکومەتی هەرێمە بە کەرتی تایبەت و بەڕێوەبردنی لەلایەن ئەو سێکتەرەوە.

سەبارەت بەو پێشنیارە، فەرحان جەوهەر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پشتیوانی حیزبەکەی بۆ فرۆشتنی ژمارەیەک وەزارەت راگەیاند و ئاشکرایکرد، ” ئێمە پێمان باشە کەرتی حکومی بدرێتە کەرتی تایبەت، چونکە گەندەڵی تێدا کەمترە و کارەکانیشی دڵنیاییان تێدایە و باشتر بەڕێوەدەچن”.

سەبارەت بەو وەزارەتانەش کە دەکرێت لەلایەن کەرتی تایبەتەوە بەڕێوە ببرێن، ئەو پەرلەمانتارە وتی، “وەزارەتەکانی کارەبا، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی و ڕێگەوبان گشتیان وەزارەتی خزمەتگوزارین و دەتوانرێت لە ڕێی کەرتی تایبەتەوە بەڕێوەببرێن”.

سەرحان جەوهەر، ڕوونیشیکردەوە، هەرچەندە ئەم هەنگاوە نابێتە چارەسەرکردنی کێشەکان بە یەکجاری بەڵام یەکەم هەنگاو دەبێت لە ڕووبەرووبونەوەی ئەو کێشە داراییانە.

بەهۆی ئەو قەیرانی داراییەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە ماوەیەک پێش ئێستا، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان پێشنیاری فرۆشتنی چەند وەزارەتێکی حکومەتی بە کەرتی تایبەت خستە بەر باس.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات