فیلمۆتس: رۆناڵدۆ دەتوانێت ببێتە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٥

harem

جیاواز لە بۆچون و پێشبینی زۆرێک لە یاریزانان و راھێنەران و کەسایەتییەکانی تۆپی پێ لەبارەی دیاری کرجنی باشترین یاریزانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٥ مارک فیلمۆتس راھێنەری ھەڵبژاردەی بەلژیکا باس لەوە دەکات کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە توانایدا ھەیە جارێکیتر ئەو خەڵاتە بەدەست بھێنێتەوە و ببێتە باشترین یاریزانی جیھان لە ساڵی ٢٠١٥ دا 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە لێدوانەکانی فیلمۆتسی بڵاو کردۆتەوە ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە روداوێکی ئاساییە لەوەی کە بۆ بەدەست ھێنانی خەڵاتی بالۆن دۆر ناوی رۆناڵدۆ لەنێو پالێوراوانی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەدایە ، ئەمە سەرباری ئەوەی زۆرێک پێیان وایە ئەستەمە لەمساڵدا ئەو یاریزانە پرتوگالییە بتوانێت کێبڕکێی میسی و نێیمار بکات کە ئەم دوانە خاوەنی چەندین نازناو و ئەنجامی بەرچاون لەگەڵ یانەکەیاندا کە لە٢٠١٥ پێشکەشیان کرد .

ھەروەھا راھێنەرە بەلژیکیەکە ئاماژەش بەوە دەدات کە ھەریەک لە رۆناڵدۆ و میسی و نێیمار یاریزانی ئاسایی نین ، بۆیە ناتوانرێت بەرونی یەکێکیان دەستنیشان بکرێا لە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیھان .

لەکۆتایدا فیلۆمتس باسی لەوە کرد کە رۆناڵدۆ ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش دەکات ئەمە لەگەڵ ئەوەی خاوەنی ژمارەیەکی زۆری گۆڵیشە کە تۆماری کردووە .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات