لەچەند ھەڵمەتێکدا دەیان تێرۆریستی داعش کوژران

razz

لەچەند ھەڵمەتێکدا لەعێراق دەیان تێرۆریستی داعش کوژران.
لەوباریەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە لەچوارچێوەی ئەو ھەڵمەتانەی دژی تێرۆریستانی داعش ئەنجام دەدرێن فرۆکە جەنگیەکانی عێراق چەند ھێرشێکیان لە شەقامی “وەتبان و گوندی ئەلبونەقیب”ی خۆرئاواری سامەرا ئەنجامداوە و لە ئاکامدا ١١ تێرۆریستی داعش کوژراون ھاوکات لەبۆردومانێکدا لەناوچەی “ئەلبوعەلی جاسم”ی سەر بە قەزای رومادی ٧ تێرۆریستی دیکەی داعش کوژراون .
لەلایەکی دیکشەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاندووە لەناوچەی “موزیق”ی پارێزگای ئەنبار ھێزە ئەمنیەکان ھێرشێکی تێرۆریستانی داعشیان تێکشکاندووە و ٢٣ تێرۆریستی داعشیش کوژراون ھەمان سەرچاوە ئاشکراشیکردووە کە لە ھەڵمەتێکی ھێزە ئەمنیەکانی عێراقدا دژی تێرۆریستانی داعش ٣ مۆڵگەی تێرۆریستان تێکشکێندراون .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات