گەڕاندنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لە سەر پێشمەرگە ڕابگریت،

bozhin

گەڕاندنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لە سەر پێشمەرگە ڕابگریت،

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشكرای كرد، كە ناتوانێت گەڕاندنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لە سەر پێشمەرگە ڕابگریت، بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە دەڵێت: “هەر ئەمڕۆ یاداشتێكمان ئاڕاستەی حكومەت كردوە بەوەی نابێت ئەو بڕیارە هەڵوەشێنرێتەوە”.
بەهار عەبدولڕەحمان ؛بڕیاردەری لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان؛  ڕایگەیاند، ماوەی ساڵێكە هەموو هەوڵێمان دا بۆ ئەوەی باروگوزەرانی پێشمەرگە باش بكرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو زیادكردنی مووچەیە بۆ پێشمەرگە نەكرا، بۆیە ڕاگرتنی پێشینەكانی لای پێشمەرگە پەسەندكرا.
وتیشی: “دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ڕەزامەندیان لەسەر ڕاگرتنی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لەسەر پێشمەرگە دەربڕی، داوای ناوەكانیان لە میحوەرەكانی پێشمەرگە كرد”.
ئەو پەرلەمانتارە دەشپرسێت، لەگەڵ تەواوبوونی ڕێكارە ئیداریەكان ئەم ڕەتكردنەوەیە بۆچی؟
جەختیشی كردەوە، سەرەڕای ئەو هەموو قوربانیدانەی پێشمەرگە، ناكرێت بەو جۆرە بڕیاری ڕەتكردنەوەی ڕاگرتنی پێشینەكانی سەر پێشمەرگە بدرێت، بۆیە هەر ئەمڕۆ لە لیژنەی شەهیدان و پێشمەرگە یاداشتێكمان لە ڕێگەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی حكومەت كرد بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری ڕەتكردنەوەكەی.
ئەمە لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی داوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە ڕاگرتنی گەڕاندنەوەی پێشینەكانی خانوبەرە و هاوسەرگیری لە سەر پێشمەرگە ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێـت، بەهۆی دۆخی ئابووری هەرێمەوە ناكرێت بڕیارێكی لەوجۆرە بدرێـت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات