ڕوسیا عەرەبستانی سعوودیە بە بەرپرسیار دەزانێت لە دابەزینی نرخی نەوت

harem

ماوەی ھەفتەیەکە دابەزینی نرخی نەوت بەردەوامی ھەیەو لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازارەکانی جیھاندا بە ڕێژەی لەسەدا سێ دابەزینی تۆمارکردووە و نرخی بەرمیلێک نەوت برێنت بۆ ٣٦ دۆلار دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکا بۆ ٣٦ دۆلار و ھەشتا سەنت دابەزی کە ئەوەش نزمترین ئاستی نرخی نەوتە لە ماوەی یانزە ساڵی ڕابردوودا.

سەرباری ئەوەی ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەڵام لەماوەی ئەم ھەفتەیەدا نرخی نەوت بۆ ئاستێکی پێوانەیی لەماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا دابەزیوە بەجۆرێک لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی برینت لەبازاڕەکانی جیھاندا بە ٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاویش بۆ ٣٦ دۆلار و ٨٠ سەنت دابەزیوە.

پسپۆڕانی بوارەکەش پێیان وایە ھۆکاری ئەم دابەزینە بۆ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ دەگەڕێتەوە و دەڵێن ھەتا ساڵی نوێ ھەڵبەز و دابەزینی زۆر لە نرخی بەنزیندا روو دەدات.

لای خۆشیەوە وەزیری وزەی رووسیا رایگەیاند : عەربستانی سعوودیەی بەرپرسیارە لە دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان چونکە ئەمساڵ سعوودیە بەرھەمی رۆژانەی نەوتی بە بڕی ملیۆنێک و پێنج سەد ھەزار بەرمیل زیاد کردووە و بەمەش سەقامگیری بازاڕی نەوتی تێک داوە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات