موسڵ.. گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە

chalack

لە باکوری خۆرئاوای موسڵ گۆرێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە. سەرچاوەکانی ھەواڵ رایانگەیاند، لە گوندی “ئەسکی” لە باکوری خۆرئاوای موسڵ، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەلایەن تیمە تایبەتییەکانەوە ھەڵدراوەتەوە کە تەرمی ١٢٠ کەسی تێدابووە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون.

بەپێی وتەی سەرچاوەکان، ھاوڵاتیانی ئەو گوندەی باکوری خۆرئاوای موسڵ، زانیاریان داوە بەھێزە ئەمنییەکان لەسەر بوونی ئەو گوڕە بەکۆمەڵە، دواتر دەستکراوە بەھەڵدانەوەی و دەرکەوتووە تەرمی ١٢٠ کەسی تێدایە. 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە،ئەو ١٢٠ کەسەی لە گۆڕە بەکۆمەڵەکەدا بوون، پێکھاتوون لە ھێزەکانی پۆلیس و سوپاو ھاوڵاتی مەدەنی. دواتر تەرمەکانیان بەمەبەستی پشکنین روانەی پزیشکی دادوەری کراون.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات