بزانه پشت ئێشە چۆن چارەسەری بکەین

bozhin
پزیشکانی ئەمەریکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی ئازاری درێژخایەنی پشتەوە و پێیان وایە بە گۆڕینی شێوازی ژیان دەکرێت چارەسەری بکرێت.

 

ئازاری درێژخایەنی پشت یەکێکە لەو حاڵەتانەی کە ساڵانە (٨٠-٩٠) ملیار دۆلار بۆ چارەسەر و نەھێشتنی ئازارەکەی سەرف دەکرێت، پزیشکانی ئەمەریکی باس لەوە دەکەن کە دەکرێت بەشێوەیەکی سرووشتی چارەسەری ئەو نەخۆشییە بکرێت و ئەوەش بریتییە لە گۆڕینی نان خواردن بۆ چەند جۆرێکی تەندرووست.

 

ھاوکات ئەوەی لە خواردندا ئازاری پشت زیاددەکات بریتییە لە (شەکر، گلوتن، بەرھەمەکانی شیر، کافیین و کحوول)، ھەربۆیە پێویستە ئەو خواردن و خواردنەوانە لە ژەمەکانتدا لاببەیت و بەوشێوەیە ئازاری پشتت زۆر کەم دەبێتەوە، ھەروەھا ئەو رێگە چارەیە لەسەر ژمارەیەک نەخۆش تاقیکراوەتەوە و کاریگەری ئەرێنی ھەبووە و ھەندێکیان بەتەواوی لە ئازار رزگاریان بووە


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات