helin
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
پێشبینی بەفر بارین لە ناوەندی ھەندێک لە شارەکانی ھەرێم دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە کەشەپۆلێکی سەرما و باران بارین لە شەوی ڕابردووەو ھەرێمی کوردستانی گرتۆتەو سبەینێش بەردەوام دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەکرێت بەفربارین ناوەندی شارەکان بگرێتەوە.
بۆ ڕۆژی پێنج شەممە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان باران بارین بەردەوامی دەبێت و ھەورەھا بەفربارین لەناوچە شاخاویەکان درێژەی دەبێت و پێشبینیش دەکرێت ئەو بەفربارینە ناوەندی پارێزگای دھۆک بگرێتەوە و پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.
ھەروەک سبەینێ جوڵەی”با” زیاد دەکات و خێراییەکەی دەگاتە ٢٥ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق