به فيديؤ وينه بزانه ئاواتەکەی شلۆڤانی چى بوو كه هێڵی لۆڤ هێنایە دی

bozhin

شلۆڤان، کە بە هۆی گرتە ڤیدیۆییە کۆمیدیەکانیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، ماوەی چەند مانگێکە لە وڵاتی ئەمریکاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی کەمپینێکی بە ناوی شلەپاک چاڵنج دەستپێکردووە بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی شارەکە.

 هێلی لۆڤ، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد ئاواتەی شلۆڤانی هێنایە دی و بەشداری لە کەمپینی شلە پاک چاڵنجدا کرد.

ئەم چاڵنجە جگە لەوەی لەلایەن زۆرێک لە هاوڵاتیان و بە تایبەتی گەنجانی کوردستان ئەنجام دراوە، زۆرێک لە سیاسییەکان و بێژەرەکان و هونەرمەندانیش بەشداریان تێدا کردووە کە دیارترینیان، د. بەرهەم ساڵح، دەشنێ موراد، ڕەنج سەنگاوی، حاجی کاروان، ئەڤین ئاسۆ چەندین کەسایەتی بە ناوبانگی دیکەش پشتگیری خۆیان بۆ ئەم چاڵنجە ڕاگەیاندووە.

جێی باسە پێشتر شلۆڤان لە رێگای سناپ چاتی تایبەتی خۆی داوای لە هەوادارانی کردبوو هاوکاری بکەن و لەسەر وێنەی هێلی لۆڤ بە کۆمێنت بنوسن شلە پاک چاڵنج بۆ ئەوەی هانی ئەو گۆرانیبێژە بدەن بەشداری چالنجەکە بکات.

هێلی لۆڤ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاندبوو، لە ئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام بە گەڕاندنەوەی بۆ کوردستان ئەو چاڵنجە ئەنجام دەدات.

دوێنێ سێ شەممە، هێلی لۆڤ لەگەڵ شلۆڤاندا لە سەر چیای گۆیژە ئەو چاڵنجەی ئەنجامدا و پشتگیری خۆی بۆ کامپێنەکەی شلۆڤان ڕاگەیاندوو داوای لە گشت دانیشتوانی کوردستان کرد بەشداری لەو چالنجەدا بکەن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات