لە هەرێم بەم جۆرەی لێدێت نرخی بەنزین

bozhin

بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، خاوەن بەنزینخانە ئەهلییەكان ئازادن چۆن و بە چ نرخێك بەنزین دەفرۆشن، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە كوالێتیەكەیەتی.

هەمزە حامد، بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هەر بەنزیخانەیەكی ئەهلی دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی نرخەكەی دیاری بكات و بازاڕ ئازادە و كێبركێی لەسەر دەكرێت، ئێمەش لاریمان نییە لەوەی نرخەكەی چەندە و ئەوەی گرینگە كوالیتیی بەنزینە، چونكە لیژنەیەك لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەیە و رۆژانە بەدواداچوون بۆ بەنزینخانەكان دەكات و پێویستە كوالیتیی بەنزینەكەیان بەرز بێت و هەر كەموكوڕیەكی هەبێت، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.
وتیشی، ئەو بەنزینەی ئێستا نرخەكەی دابەزیوە، ئەوەیە كە لە پارێزگاكانی عێراق و پاڵاوتە ناوخۆییەكان دێت، بۆیە نرخەكەی هەرزانترە لەوانەی دیكە.
باسی لەوەشكرد، ئێمە رێگری لە هیچ بەنزینخانەیەك ناكەین هەرچۆنێك نرخی بەنزین بۆ خۆی دیاری دەكرێت، چونكە ئێستا هەر یەكە و بە جۆرێك دەیفرۆشێت و رەنگە ئێستا بەنزینخانە هەبێت نرخی یەك لیتر بە هەزار یان زیاتر بفرۆشێت، كە گوایە بەنزینەكەی باشە و كوالیتەكەی بەرزە و لە دەرەوە هێناویانە.
بەرێوبەری راگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕوونیشی كردەوە، رەنگە نرخی بەنزینی ئەهلی لە سنووری سلێمانی هەرزانتر بێت، لەبەر ئەوەی لەئێستادا رێگای توركیا داخراوە و بەنزینی بازرگانی لە ئێران دێت و سلێمانیش لەوێ نزیكترە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات