بۆ مانگی یەك قائیمقام نرخی مۆلیدە ئەهلیەكانی دیاریكرد

bozhin

قائیمقامیەتی‌ قەزای‌ كەلار نرخی ئەمپێری‌ موەلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی داهاتوو دیاریكرد و بەوپێیەش بۆ یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بڕی‌ 9 هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.

قائیمقامیەتی‌ قەزای‌ كەلار لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ bozhin نێردراوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ لەدیوانی قائیمقامیەتی قەزای كەلار كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی قائیمقامی كەلار و ئامادەبوونی لیژنەی مۆلیدەكان و نوێنەری‌ خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان بەمەبەستی دیاریكردنی نرخی ئەمپێر و چۆنیەتی ئیشپێكردنی مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی (1)ی (2016) ڕێكخرا.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیادرا مۆلیدە ئەهلییەكان لەماوەی ئەم مانگەدا (215) كاتژمێر كارەبا بدەنە هاوڵاتیان و بۆ هەر ئەمپێرێكیش بڕی (9) هەزار و (500) دینار وەردەگرن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆئەوەشكراوە، دەبێت مۆلیدە ئەهلییەكان لە كاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ 1ی شەو، هەروەها  یەك كاتژمێری بەیانیان دوای پچڕانی كارەبای نیشتمانی پابەندبن بە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەنراوەكەی قائیمقامیتەی قەزای كەلار-یشدا وردەكاری كارپێكرنی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان خراوەتە ڕوو:

1- مۆلیدە ئەهلییەكان دەبێت (180) كاتژمێر كارەبا بدەن بە هاوڵاتیان و لەبەمبەردا بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی (9) هەزار دینار وەردەگرن لەگەڵ‌ قەرەبووی (80) كاتژمێری مانگی ڕابردوو، كە دەكاتە (3) هەزار دینار.

2- بۆ بازاڕی ناحیەی ڕزگاریش دەبێت (180) كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوڵاتیان و لە بەرامبەردا بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی (9) هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرن.

3- دەبیت مۆلیدەكانی ناوبازاڕ لە كاتژمێر 7ی بەیانی تاوەكو 6ی ئیوارە جگە لە (كاتژمێر 12 بۆ 1ی نیوەڕۆ) لە دوای پچڕانی كارەبای نیشتمانی پابەندبن بە پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیان، بەپێچەوانەوە توشی ئیجرائاتی یاسایی دەبن.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات