بەرێوەبەری گشتی رەگەزنامەی ھەرێم ئامارەکانی دابەش کردنی ڕەگەزنامەی لەم ساڵدا خستە ڕوو

razz

بەرێوەبەری گشتی رەگەزنامەی ھەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکانی ئەم سالی خستەروە بۆ ئەوەش راگەیاند ئەم سال ٢٠٣ھەزارو ٧٣٧ رەگەزنامە دابەش کراوە ھەروەک ٤١٥ھەزارو ٣٦ ناسنامەی باری شارستانی دابەش کراوە ھەروەک ٤۳٠ ھەزار پاسپۆرت دابەش کراوە کە بەم شیوەیە بووە لە ھەولێر ١٧٢ھەزارو ٣٨٨ دابەشکراوە کە پار سال ٩٥ ھەزاربووە لە شاری سلێمانی١٤٠ھەزار دابەشکراوە لە شاری دھۆکیش ١١٧ ھەزار.
ھەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا لیوا دلیر ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم ڕایگەیاند ئەمسال ٩٨ھەزارو ٦٠٢ کارتی نشینگە دراوە کە بەم شیوەیە بووە لە ھەولێر ٧١ھەزار سلێمانی ١٤ ھەزار دھۆک ١٣ ھەزار، ئەو ھاوڵاتیانەشی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دیپۆرت کراون ١٣٩٦ ھاوڵاتی بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات