نوێترین زانیاری له سه ر دامەزراندنی فەرمانبەران

bozhin

ماوەی چەند مانگێكە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن 500 پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا ناوەكان ڕانەگەیەندراون، وتەبێژی كۆمسیۆنیش دەڵێت: “سەرەتا ناوی بەڕێوەبەرەكان ئاشكرا دەكەین”.

شیروان زراری ؛وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی؛  ڕاگەیاند، ئێستا ئیشی وردبینی بۆ ئەو ناوانە دەكرێت، كە فۆڕمیان پڕكردووەتەوە بۆ دامەزراندن لە كۆمسیۆن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەركات ناوەكان ئامادەكران و وردبینی كۆتایی هات، ئەوكات ئاشكرایان دەكەین.

وتیشی: “سەرەتا ناوی بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئاشكرا دەكەین، كە ژمارەیان 12 بەڕێوەبەرە، نزیكەی 5 هەزار فۆڕم بۆ ئەو بەڕێوەبەرانە پڕكراونەتەوە، زیاتر لە 102 هەزار هاوڵاتی تر بۆ فەرمانبەری ئاسایی فۆڕمی پڕكردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاگەیاندنی ناوەكان بە شێوەیی گشتی دەچنە ساڵی نوێ‌، بەڵام ناوبراو هیچ وادەیەكی دیاری نەكرد بۆ ڕاگەیاندنی ناوەكان.

بۆ 535 پلەی دامەزراندن، نزیكەی لە 108 هەزار فۆڕم پڕكراوەتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات