harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
توندوتیژییەکان لە عێراق زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵی وڵاتەکەی لە خوێندن بێبەش کردووە.
سندوقی چاودێری منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە کە بەھۆی ئاڵۆزی و توندوتیژییەکانەوە لە عێراق چەندین ملیۆن منداڵ لە خوێندن و چاودێری تەندروستی کە بە سەرەکیترین مافەکان دادەنرێن بێبەش بوون.
ڕێکخراوی ” یونسێف”یش ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵی عێراقی لە دەرەوەی خوێندنگاکانن و ھەروەھا خوێندنگەیەک لە کۆی ٥ خوێندنگە ڕوبەڕووی ڕووخان یاخود وێرانکاری بۆتەوە.
لای خۆشیەوە,”پیتەر ھوکینز” نوێنەری “یونسێف” لە عێراق ھۆشداری داوە لە بێبەشبوونی نەوەیەکی وڵاتەکە لە خوێندن و چاودێری تەندروستی و چەندین پێداویستی و مافی دیکە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق