چەند چارەسەرێکی سروشتی بۆنەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم

razz

بۆنی دەم یەکێکە لەو شتە بێزارکەرانەی بۆکەسەکە خۆی و دەوروبەری ئەمەش بەھۆی مانەوەی پاشماوەی خۆراکە لەناو دەم یان زمان یان گەرو یاخود گەدە دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئەم بۆنە ناخۆشەی ناو دەم.
گرنگترین چارەسەرەکانیشی بریتین لە:
١-بەلانی کەمەوە ڕۆژی دووجار ددان بشۆردرێت بۆ ڕزگاربوون لە پاشماوەی خۆراکی کە ھۆکارە بۆ بۆنی ناخۆشی ناو دەم .
٢-خواردنی بنێشتی بۆن خۆش وەکو فریاگوزاری وایە بۆ ڕزگاربوون لەبۆنی دەم.
٣-شۆردنی زمان چونکە زمان شوێنی کۆبونەوەی بەکتریایە بەھۆی بوونی قڵیش لەزماندا دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی بەکتریا،پێویستە زمان بەھە ویری ددان بشۆردرێت ودەبێت بگاتە ھەموو بەشەکانی زمان ھەروەھا سپی بوونی زمان نیشانەی بۆنی ناخۆشی دەمە.
٤-بەڵخەم ھۆکارێکە بۆبۆنی ناخۆشی ناو دەم لەبەر ئەوە پێویستە پارێزگاری لەگەرو بکرێت ،بۆ ئەمەش ھەندێک خوێ بکرێتە ئاوی شلەتێنەوە و غەرغەرەی پێبکرێت بۆماوەی چەند خولەکێک.
٥-خواردنی زەڵاتە و نەعنا و مەعدەنوس یان خواردنی پارچەیەک نان کاتێک دەچێتە ناو گەروەوە ھەموو مادە لینج و پاشماوە خۆراکیەکان لەگەڵ خۆیدا دەبات .
٦-کەوچکە چایەک سرکەی سێو بخرێتە پەرداخێک ئاوەوە پێویستە پەرداخەکە شووشە بێت پێش نوستن و دوای نوستن غەرغەرەی پێبکرێت ھۆکارە بۆنەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم.
٧-چارەسەری بنەڕەتی بەپێی توێژینەوەی ئەمریکیەکان کەلەم دوایانەدا دۆزراوەتەوە بریتیە لە:
نیوکیلۆ چەوەندەر و نیوکیلۆ گێزەر ٢٥٠ گرام قەیسی ووشک لەگەڵ مشتێک کشمیش ورد دەکرێت و تێکەڵ بەیەکتری دەکرێت پاشان دەکرێتە مەنجەڵیکی ستیلەوە و ئاوی تێدەکرێت دەبێت ئاوەکە ٤ سانتیم بەرزتربێت لەخۆراکەکە بۆماوەی نیو کاتژمێر دەکوڵێندرێت دادەندرێت ھەتا سارد دەبێتەوە پاشان ٤ کەوچک ھەنگوینی خورمای تێدەکرێت بۆماوەی دوانزە کاتژمێر سەری دەندرێتەوە نابێت سەری بجوڵێندرێت پاشان یەک کوپی لێدەردەھێندرێت و پێش سێ ژەمەی نان خواردن دەخورێت، ھەروەھا دەبێت بخرێتە بەفرگرەوە بۆ ماوە مانگێک بەکاربھێندرێت ھۆکارە بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم بەتەواوەتی.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات