هه ريم دەستكاری مووچەی فەرمانبەران لە؟

bozhin

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای دەكات، لە ڕۆژانی داهاتوودا چاكسازیی نوێی حكوومەت ڕادەگەیەندرێت، جەختیشدەكاتەوە، كە دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئارادا نییە.

د.فرسەت سۆفی ؛ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی بە‌ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، چاكسازییەكەی حكوومەت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕادەگەیەندرێت.

دەربارەی ناوەڕۆكی چاكسایەكە ئاشكراشی كردووە، زێدەڕۆییەكانی سەر كارەبا دەبڕدرێن، دوو مووچەیی ناهێڵدرێت، ئەمە جگە لە دروستكردنی سێ پاڵاوگە و وەرگرتنەوەی 721 ملیاری قەرزەكان لە هاوڵاتیان.

د.فرسەت سۆفی، هاوكات خاوەنی پڕۆژەیەكی چاكسازیە لەگەڵ گۆران ئازاد ؛پەرلەمانتاری یەكێتی؛ وتیشی: “بە هیچ شێوەیەك دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەرانم نەزانیوە، بڕیاری وەهاش لە ئارادا نییە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە چەند پەرلەمانتارێك ڕایانگەیاندبوو، كە حكومەتی هەرێم بە نیازی كەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات