موچەی ئەم کەسانە دەبڕێت حکومەتى ھەرێم

bozhin

سبەینێ چوارشەممە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی موچەی ئەو کەسانە ئەنجامدەدرێت کە لەتۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سودمەندن، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێمیش ڕایدەگەیەنێت: ئەوانەی موستەحەق نەبن موچەکانیان دەبڕدرێت.

لەدوای دەرکردنی ١١ بڕیار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە وەک ھەنگاوی یەکەمی ئەنجامدانی چاکسازی، لەئێستادا ژمارەیەک لیژنە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی لەوەزارەتەکان پێکھێندراون، بڕیاریشە پێداچوونەوە بەموچەی ئەو کەسانە بکرێت، کە لەتۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی سودمەندن و ھەریەکەیان نزیکەی ١٥٠ ھەزار دینار وەردەرگرن.

محەمەد ھاودیانی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی ھەرێم، لەلێدوانێکی تایبەتدا  ڕاگەیاند: ژمارەیەک لیژنە بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لەوەزارەتەکان پێکھێندراوە، وەک وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیش، سبەینێ ٣٠ی کانوونی یەکەم، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەئەنجامدانی چاکسازی ئەنجام دەدەین.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەشەوە، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، کۆبونەوەکە تایبەتە بەو کەسانەی موچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن، کە ژمارەیان ٦٥ ھەزار کەسە، وتیشی: پێداچوونەوە بەناوی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە موچەی چاودێری خێزان وەردەگرن، ئەوەی شایستە بێت بەردەوامی پێدەدەین و ئەوانەشی شایستە نەبن بڕیاری بڕینی موچەکانیان دەدەین.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات