bozhin
خواردنی میوەكان بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر بەسوودە و پێكهاتە و كانزا پێویستەكان بە جەستە دەبەخشێت ، جگە لەوەش ماسكی میوە پێست گەشاوە دەكات ، دەتوانن ئەم ماسكانە بۆ پێستتان بەكاربهێنن بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی ڕوخسارێكی گەشاوەو سەرنجڕاكێش.
1-ماسكی ئەنەناس:
ئەنەناس تەنها وەك شەربەت ناخورێتەوە بەڵكو دەتوانرێت وەك ماسك بۆ پێست بەكاربهێنرێت و ئەمەش پێست دەپارێزێت لە زیانەكانی تیشكی خۆر لەبەر ئەوەی ئەنەناس (پرۆملین) لەپێكهاتەیدا هەیە ئەمەش ماددەیەكی دژە ئۆكسێنەرە و هەڵئاوساوی ژێر چاوەكان كەمدەكاتەوە و تەنها پارچەیەك ئەنەناس لەتبكە و بیخەرە سەر پێستت بۆ ماوەی 5 خولەك دواتر پێستی ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە چونكە نابێت بۆماوەیەكی زۆر بەپێستەوە بمێنێتەوە و زۆر مانەوەی بەپێستەوە دەبێتە هۆی سوتاندنی
2-پرتەقاڵ بڕێكی باش ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە وڕێگری دەكات لە توشبوون بەشێرپەنجەی پێست ، بۆ ئەوەی خاوەنی پێستێكی جوان و سەرنجڕاكێش بیت ئەوە هەفتەی جارێك ماسكی پرتەقاڵ بۆ پێستت بەكاربهێنە ، بڕێك پرتەقاڵ ووردبكە و بیخەرە سەرپێستت و ماوەی 10 خولەك بە پێستتەوە بیهێڵەرەوە و دواتر ڕوخسارت بە ئاو خاوێن بكەرەوە …………………………………………………………………………………………………………………………….
ئه‌و چرچی و لۆچیانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌وان له شێوازی 11 دروستده‌بێت ده‌بێته هۆی ناشرینبونی ڕوخسار و دیارده‌یه‌كی ناشرینه، به‌ڵام ده‌توانیت له‌م ڕێگایانه‌وه رێگری له دروستبونی بكه‌یت:
ئه‌و چرچی و لۆچیانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌وان له شێوازی 11 دروستده‌بێت ده‌بێته هۆی ناشرینبونی ڕوخسار و دیارده‌یه‌كی ناشرینه، به‌ڵام ده‌توانیت له‌م ڕێگایانه‌وه رێگری له دروستبونی بكه‌یت:
1- رۆژانه كرێمی شێداركردنه‌وه‌ی پێست بده له‌م ناوچه‌یه‌و له كاتی لێدانیدا له ڕوخسارت ئه‌وێ له بیر مه‌كه.
2- به‌رده‌وامی به‌ركه‌وتنی خۆر له‌و ناوچه‌یه‌دا هۆكاری چرچبونیه‌تی، هه‌ر بۆیه هه‌وڵبده زۆربه‌ی كات عه‌ینه‌ك به‌كار بهێنیت.
3- ده‌توانیت ڕۆژانه به زه‌یتی زه‌یتون مه‌ساج بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌یت.
4- دڵنیابه له‌وه‌ی ڕۆژانه رێژه‌ی پێویست بخه‌ویت، چونكه ئه‌وه ده‌بێته هۆی ده‌ردانی كۆلاجینی پێویست كه به‌رپرسه له هێشتنه‌وه‌ی پێسته‌كه به گه‌نجی.
5- گه‌ر چاره‌سه‌ری خێراشت بوێت ده‌توانیت له رێگای ده‌رزی تایبه‌تی جوانكاری كه مادده‌ی كۆلاجینی تێدایه ئه‌و چرچیه نه‌هێڵیت.
تعليقات
إرسال تعليق