بۆ مامۆستایان کارتی موچە دروست دەکرێت

bozhin

سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کارتێکی تایبەت بە موچەی مامۆستایان دروست دەکرێت بۆ ئەوەی موچەکانیان دوا نەکەوێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩-١٢-٢٠١٥، نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریداوە بە دروسکردنی کارتی تایبەت بە موچەی مامۆستایان.

 

عەباس کازم سودانی، سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاندووە، “لە چەند مانگی داهاتوودا، وەزارەتی پەروەردەی عێراق ”کی کارد“ بۆ مامۆستایان دروست دەکات کە ئاسانکاری بۆ مامۆستایان دەکات لە وەرگرتنی موچەکانیان”.

 

ناوبراو باسی لەوەشکردووە، “لیژنەی کاروباری دارایی وەزارەت لە مانگی کانوونی دووەمی 2016ـەوە دەست بەکارەکان دەکات و دوای دروستکردنی ئەم کارتەش، گرفتی درەنگکەوتن و دزرانی مووچە نامێنێت”.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات