بزانه لەكاتی خەودا زیانبەخشە لەپێكردنی گۆرەوی ؟

bozhin
زۆرێك لە خەڵك بەهۆی سەرماوە لە وەرزی زستان، لەكاتی خەوتندا گۆرەوی لە پێ ناكەنەوە و هەر بە گۆرەوییەكانەوە دەخەون، بەڵام ئایا ئەم كارە سوودی هەیە یان زیان؟
پزیشكان دەڵێن لە پێكردنی گۆرەوی لەكاتی خەودا، زیانتان پێ دەگەیەنێت، بۆیە رێنماییمان دەكەن كە هەرگیز كاری لەو شێوەیە نەكەین.
زیانەكانی لە پێكردنی گۆرەوی لەكاتی خەودا:
یەكەم:  بەهۆی ئەوەی پێیەكان لەكاتی خەودا وەستاون و جووڵەیان نییە، بۆیە چوونی خوێن بۆیان كەم دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر گۆرەوی لەپێ بكەین، وا دەكات كە كەشوهەوا كاریگەری لەسەر دروست نەكەن، بەمەیش خوێنی كەمتر بۆ پێیەكان دەڕوات و هەرگیزیش خوێن ناگات بە پەنجەكان.
دووەم: لە پێكردنی گۆرەوی لە شەودا مانای وایە پێیەكانت پاك نین، جگەلەوەی لە شەو ژوورەكان تاریك دەبن و شێدارن، دەبێتە ژینگەیەكی لەبار بۆ گەشەكردنی بەكتریا و دروستبوونی هەوكردن.
سێیەم: گۆرەوییەكان ئەگەر زۆر ئەستوور بن، دەبنە هۆی زیان گەیاندن بەپێ و تووشبوون بە پێ قڵیشان.
بۆیە هەرگیز ئەم كارە مەكەن و زیان بە پێیەكانتان مەگەیەنن، كاتێك لە زستان پێیەكانتان سەرمای ببێت، راستەوخۆ مێشك هەستی پێ دەكات و خوێنی زیاتر بۆ پێیەكان دەنێرێ كە سەرچاوەی گەرمبوونەوەی ئەندامەكانی جەستەیە.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات