bozhin
مانای جوانی و سەرنجڕاکێشی لە پیاوێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە، بەڵام زۆربەی پیاوان بایەخێکی زۆر بە جلوبەرگ و دەرکەوتنی خانمان دەدەن، بۆئەوەی بتوانیت سەرنجی پیاوان رابکێشیت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:
-ھەمیشە دەم بەخەندە بە و زەردەخەنە یەکێکە لەو کارانەی سەرنجێکی زۆری پیاوان رادەکێشێت و زیاتر متمانەت پێدەکات.
-پیاوان بایەخ بە وشکی یان تاڵەکانی قژ نادەن، بەڵکو ئەوەیان پێ جوانە کە رێکخستنی قژ لەگەڵ دەموچاودا زۆر گونجاو بێت.
-پیاوان سەرنجیان بۆ دەنگی خانمان دەڕوات و حەز بە دەنگێکی ناسک دەکەن کە کچێنی پێوە دیاربێت و زۆر لەخۆکردن نابێت بە دەنگەوە ببینرێت.
-پیاوان حەز بە کچێک دەکەن کە کەمترین ماکیاژ و کەرەستەی جوانکاری بەکارھێنابێت و ئەوەش جوانی سرووشتی کچەکە دەردەخات.
-پێویستە لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا بەباشی گوێیان بۆ بگریت و بەسەرت ھێمای تێگەیشتن لە قسەکانیان بۆ بکەیت و ھیچ کات قسەکردنی پێ مەبڕە.
-پیاوان زۆر بایەخ بە چاو دەدەن و واپێیان جوانە کە بەقەڵەمی چاو رەش کرابێت و پشت چاویش رەنگێکی کاڵ و کراوە بێت.
-پێویستە لەگەڵیاندا خۆت بە خۆشحاڵ بزانیت و بایەخ بە قسەکانتان بدەن و بەوشێوەیە زیاتر سەرنجی پیاوان رادەکێشرێت.
تعليقات
إرسال تعليق