موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە رایگەیاند ھێرشەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری کوردستان سەلماندیان کە دەوڵەتی تورکیا نایەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات و شتێک بەناوی مافی گەلی کورد ناناسێت.
ئاماژەشیدا بەوەی ئێستا خەباتی گەلی کورد لە باکور پێیناوەتە قۆناغێکی نوێوە، لە رابردوودا شەڕ تەنھا لە چیاکاندا بوو، بەڵام ئێستا شەڕ کەوتۆتە شارەکان و وتیشی، ئەوەی روو دەدات شەڕی ناوخۆیە و تورکیاش ھەموو جۆرە چەکێکی قورس و تانک و ھێلیکۆپتەری کۆبرا لە ھێرشەکانی بۆ سەر باکوری کوردستان بەکاردەھێنێت.
ئەوەشیخستەڕوو کە گەلی کورد دەیەوێت لەگەڵ گەلی تورکدا بژی، بەڵام ئەوە قبوڵ ناکات کە بە تورک لەقەڵەمبدرێت و دروشمی یەک میللەت و یەک دەوڵەت و یەک زمانی بەسەردا بسەپێندرێت.
موراد قەرەیڵان جارێکی دیکەش ھەڕەشەی جیابوونەوەی باکوری کوردستانی لە تورکیا کرد و رایگەیاند چۆن بتوانین لە تورکیایەکدا بژین کە بەردەوام بێت لە زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و قەدەغەکردنی زمانی کوردی و دەستگیرکردنی گەنجانی کورد و وتیشی، ئەگەر ئەوانە بەردەوام بێت، ئەوا بیر لەرێگەچارەی دیکە دەکەینەوە.
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق