ھیلاری کلینتۆن: داعش ئێزدییەکانی جینۆساید کردووە

hawkar

ھیلاری کلینتۆن یەکێک لە کاندیدەکانی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعشی بۆ سەر کوردانی ئێزدی بە جینۆساید وەسف کرد.
کلینتۆن لە میانی لێدوانێکیدا لە نیوھامپشیر رایگەیاند کارە توندوتیژییەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان و کەمە نەتەوایەتییەکانی دیکەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست جینۆسایدن و وتیشی ئەوەندە بەڵگەمان لەبەردەستدایە کە بیسەلمێنن ئامانجی جینۆسایدەکە سڕینەوەی مەسیحییەکان و کەمایەتییە ئاینییەکانی دیکە بووە لەناوچەکەدا.
دوای ئەوەی داعش لە سەرەتای ئابی ساڵی رابردوودا قەزای شەنگالی داگیرکرد دەستیکرد بە کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزدی و بێسەروشوێنکردنی ھەزاران کچ و ژنی ئەو پێکھاتەیە، پێشتریش داعش لەکاتی دەستگرتنی بەسەر موسڵدا، مەسیحییەکانی لە شارەکە دەرکرد.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات