bozhin
کچە میدیاکار هەودا ئەحمەد دوای وازهێنانی لە دەزگایی کوردساتی نێزیک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، دەچێتە کەناڵی کەی ئێن ئێنی بزۆتنەوەی گۆران، رادەگەیەنێت ئیش كردن لە کەناڵێكی هەواڵی ئەستەمە.
هەودا کە ئێستا لە کەی ئێن ئێن بەرنامەیەکی خێزانی هونەری پێشکەش دەکات، راگەیاند” لە هەر شۆێنێك بم، گرنگ ئەوەیە بەردەوام بم ، کارکردنم لە کوردسات گرێبەست بووه بۆ پرۆگرامێك و پرۆگرامهكهش كۆتای پێهات، کەی ئێن ئێن باشترین هەلبژاردەم بوو”
ئەم میدیاکارە وتیشی ، پێشکەشكردنی بەرنامەی خێزانی لە کەناڵێكی هەواڵی ئەستەمە، بەڵام ئەوەندە ئەستەم نەبو بۆم تا ستایلی تایبهتی خۆم ون بکەم”
دەربارەی ئەوەی کە بۆچی وەک پێشتر هەودا لە ناو خەڵك دا دیار نیە ، ئهو دەڵێت” بەڵێ وەک پێشتر نیم ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆری کارکردنم، چونكه دەمەوێت هەمو جۆرە بەرنامەیهك پێشکەش بکەم”
تعليقات
إرسال تعليق