بزانه موچە دابەش دەکرێت ئەمڕۆ؟

bozhin

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست bozhin کەوتووە ئەمڕۆ موچەی هیچ دەستە و وەزارەتێک دابەش ناکرێت جگە لەو پێشمەرگانەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موچەیان وەرنەگرتووە.

bozhin لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین، “ئەمڕۆ چوارشەممە، موچەی هیچ دەستە و وەزارەتێک دابەش ناکرێت و بانکەکانی شاری سلێمانی داخراون و لە ئیستادا سەرقاڵی حیسابی خیتامی ساڵی ٢٠١٥ن”.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، “تەنها لە بانکی باخانی بازرگانی موچەی هێزەکانی ٧٠ و پلەدارەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا موچەیان وەرنەگرتبوو”.

 

هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو وەزارەتی داراییەوە ڕاگەیاند، “چاوەڕوان دەکرا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، گوژمێک پارەی داهاتی نەوتی فرۆشراو لە تورکیاوە بگاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، بەڵام تا ئێستا هیچ پارەیەک نەگەیشتووە”. پێشتریش پەیامنێری نەتەوە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، “ئەو پارەیەی ئێستا لە بانکەکاندا دابەش دەکرێت، پارەی داهاتەکانی ناوخۆیە و هیچ پارەیەکی داهاتی نەوت نەگەیشتووەتە بانکەکانی هەرێم”.

 

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی وەزارەتەکانی دیکە، ئەو سەرچاوەیەی نێو وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، “چاوەڕوانی ئەو گوژمە پارەیە دەکرێت کە هەفتەی داهاتوو بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ گەیشتنیشی موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت”.

 

بڕیار وابوو پێش سەری ساڵ موچەی مامۆستایان و وەزارەتی تەندروستی و هەندێک دەستەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و داخستنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و نەگەیشتنی ئەو گوژمە پارەیەی داهاتی نەوتەوە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول بۆ ساڵی نوێی ٢٠١٦ دواکەوت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات