تورکیا بەیەکێک لەمەترسیدارترین ووڵاتانی جیھان دیاری کرا

razz

دەزگایەکی ئەمریکی تورکیا لەڕیزی مەترسیدارترین ووڵاتانی جیھان دادەنێت .
لەوبارەیەوە دەزگای لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوە کە یەکێکە لە دیارترین دەزگاکانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لەبارەی مەترسیدارترین ووڵاتەکانی جیھانەوە ئامادەکردووە و تێیدا ناوی تورکیای لە ڕیزی ئەو دەوڵەتانەدا تۆمارکردووە کە مەترسیدارترینن لەجیھاندا ئەمەش بەھۆی ئەوەی مەترسی توندوتیژیە سیاسیەکان تا دێت لەو وڵاتەدا فراوانتر دەبن .
لەڕاپۆرتەکەی دەزگاکەدا ناوی ووڵاتە مەترسیدارەکانی جیھان بە ڕەنگی سور دیاریکراون کە یەکێک لەو دەوڵەتانە تورکیایە و لەکۆی ژمارەی دەوڵەتە مەترسیدارەکانیش ٨ دەوڵەتیان لە دەوڵەتانی خۆرھەڵاتی ناوەراستن ھەر بەپێی ڕاپۆرتەکە چاوەروان دەکرێت لەساڵی ٢٠١٦ دا وڵاتـی سوریا لەڕیزی پێشەوەی وڵاتە مەترسیدارەکانی جیھاندا بێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات