ژمارەیەکی بەرچاو لە چین و توێژەکان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی دەزگای میدیایی کوردسات-یان کرد

razz

بەمەبەستی پیرۆزبایی کردنیان لە یادی ١٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردسات ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لێپسراوان و چین و توێژە جیاکان سەردانی دەزگای میدیایی کوردساتیان کرد و لە لایەن بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگاکەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.
یادی ١٦ ساڵەی دامەزراندنی کوردسات ھەمووانی کۆکردەوە و ژمارەیەکی بەرچاو لە لێپسراوان و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیران و ھونەرمەدان و چین و توێژە جیاکان سەردانی دەزگای میدیای کوردسات دەکەن و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە دەزگاکە دەکەن لە میانەی دیدار و سەردانەکانیاندا ھەمووان بە گرنگی و بایەخەوە لە ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات دەڕوانن و پێیان وایە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی تەمەنیدا کوردسات وەک دەزگایەکی نیشتیمانی و نەتەوەیی توانیویەتی ڕاستگۆیانە و پیشەییانە لە ئاست پەیامەکەیدا بێت و ببێتە جێگەی متمانەی بینەرانی ھەر ئەمەش وای کردووە کە دەزگای میدیایی کوردسات وەک ئەستێرەیەکی درەو شاوە لە نێو ڕاگەیاندنی کوردیدا دەربکەوێت ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد دەزگای میدیایی کوردسات پێگەیەکی گرنگ و درەوشاوەی ھەیە و ھیوای بەردەوامی و داھێنان و بەرەو پێشچونی زیاتر یان بۆ خواست لە ساڵی نوێی تەمەنیدا.
ئەم ووتانەو دەیان و سەدان چەپگە گوڵ و نامەی پیرۆرزبایی کە بەبۆنەی یادی ١٦ ساڵەی کوردساتەوە ئاراستەی دەزگاکە دەکرێت وای لە بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردسات کرد بەڵێنی خزمەتی زیاتر و بەرەو پێشچونی زیاتر لە ساڵی نوێی تەمەنی دەزگای میدیای کوردسات بدەن. ئەوەشیان خستەڕوو وەک ھەمیشە دەزگای میدیای کوردسات لە ئاست متمانەی بینەرانیدا دەبێت و لە ھەوڵ و کۆششەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی ساڵی نوێ تەمەنی کوردسات ساڵی نوێ بوونەوە و داھێنان و بەرەو پێشچونی زیاتر بێت .



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات