بزانه دەرگەی حەمام بەكراوەیی جێهشتنی مەترسیدارە !؟

bozhin
توێژینەوە نوێكان لەبارەی زانستی شوێنەوە، دەریان خستووە كە بۆ ئەوەی ماڵەكەت لە رووی مادی و مەعنەوییەوە ببێتە سەرچاوەی خۆشبەختی و كامەرانیت، ئەوا ماڵەكەتان بەچاكی رێك بخەن و وریا بن و هەمیشە بە پاكی رای بگرن، بۆ زۆربوونی وزەی ئەرێنی لە نێو ماڵەكەتاندا.
شارەزایان دەڵێن جێهێشتنی دەرگەی حەمام بەكراوەیی لە ماڵەكاندا، كاریگەری بەهێزی دەبێ لەسەر نەهێشتنی وزەی ئەرێنی لە نێو ماڵەكانتان، بۆیە هیچ كات دەرگەی حەمام بە كراوەیی بەجێ مەهێڵن.
سوها عەبدولعال پسپۆڕ لە زانستی شوێن لەوبارەیەوە دەڵێ،  پێویستە وریا بین و هیچ كات دەرگەی حەمام بە كراوەیی بەجێ نەهێڵین، چونكە بوونی وزەی ئەرێنی لە نێو ماڵدا زۆر پێویستە، بەڵام بە جێهێشتنی دەرگەی حەمام بەكراوەیی ئەم وزەیە دەگۆڕێت بۆ وزەی نەرێنی، بۆیە وا باشە دەرگەی حەمام دابخەن.
ئەو پسپۆڕە هۆكاری زیاتری روون نەكردووەتەوە، بەڵام دەڵێ، حەمام شوێنی كۆبوونەوەی وزەی نەرێنێیە و شوێنێكی تاریك و شێدارە، بۆیە وزەی ئەرێنی لەم شوێنانە كۆ نابنەوە، هەر كاتێكیش دەرگەی حەمام بەكراوەیی مایەوە هەرچی وزەی ئەرێنی نێو ماڵ هەیە دەچێتە ئەو شوێنە و لەناو دەچێت.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات