ستیف وارن: ھاوپەیمانان رۆڵی یەکلاکەرەوەیان لە ئازادکردنی رومادی دا بینیوە

chalack

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت، تیرۆریستانی داعش لەناو دەبەین و لە ئێستاشدا تیرۆریستان ئەو توانایەی پێشوویان نەماوە.

ستیڤ وارن وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، سەبارەت بەپڕۆسەی ئازادکردنەوەی رومادی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، تائێستا روون نەبۆتەوە چەند تیرۆریستی داعش لەناو رومادی کوژراون و تیرۆریستان گورزی کەمەرشکێنیان بەرکەوتووە، وتیشی، تیرۆریستانی داعش لەناو دەبەین و لەئێستاشدا تیرۆریستان ئەو توانایەی پێشوویان نەماوە.

ستیڤ وارن ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش و خێزانەکانیان لە رومادی ھەڵھاتوون و بەوردی بەدواداچوون بۆ ناسنامەی ئەو تیرۆریستانە دەکەین کە لە رومادی کوژراون و بەردەوام کارمانکردووە شوێنی سەرکردەکانی داعش بزانین و بیانکوژین و کوشتنی سەرکردەکانی تیرۆریستانیش کاریگەری لەسەر لاوازکردنی داعش بووە.

وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەوەشیخستە روو، لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە تیرۆریستانی داعشیان لە رومادی بۆردومانکردووە، بۆردومانەکانیشیان ھاوپەیمانان رۆڵی کاریگەری ھەبوو لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەو شارەدا، ٨٠%ی سەرکەوتنی پرۆسەی رزگارکردنەوەی رومادی بەھۆی بۆردومانی ھاوپەیمانانەوە بووە.



سه‌رچاوه‌Kurdsat

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات