ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە موچەی فەرمانبەران یاخود دەوام بۆ نیوە کەم بکرێتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بلاویکردوەتەوە، حیسام عەقابی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئهوهی له راگهیاندنهكاندا باس كراوه له بارهی سووربوونی حكومهتی فیدڕاڵی بهخهرجكردنی نیوهی مووچهی فهرمانبهران و پێدانی مۆڵهتی بهزۆر، دووره له راستییهوه”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ڕاشیدەگەینێت هیچ پلانێک نیە بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەوامی فەرمانبەران و داوا لە میدیاکان دەکات بە وردی ماماڵە لەگەڵ ئەو بابەتە هەستیارانەدا بکەن.
عەقابی ئاماژەی بەوەش کردووە پێویست دەکات گیرفانی گەندەڵکاران هەڵبتەکێنرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت نەک گیرفانی فەرمانبەران. داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە بەزوترین کات ڕێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ هەستانەوەی ئابووری وڵات و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی.
تعليقات
إرسال تعليق