باشترین كات بۆ هاوسەران بۆ سێكس بزانه

bozhin
پسپۆڕانی بواری پزیشكی و سێكس، لە ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە باشترین كات بۆ هاوسەران تا پرۆسەی جووتبوون ئەنجام بدەن، سەعات سێی دوای نیوەڕۆیە.
ئەو پزیشكانە دەڵێن، سەعات سێی دوای نیوەڕۆ زۆربەی خەڵكی لە كارەكانیان تەواو بوونە، بەڵام جەستەیان هێشتا بە چالاكی ماوەتەوە، كاتێكیش دەگەنەوە ماڵ و ژەمێكی خۆش ئامادە دەكەن، هێندەی تر توانایان بەرز دەبێتەوە، بۆیە جەستە لەوكاتەدا لە باشترین حاڵەتدایە بۆ ئەوەی بچێتە ناو پرۆسەی جووتبوونەوە، ئەمە جگەلەوەی ئافرەتان لە دوای نیوەڕۆ جەستەیان رێژەیەكی زۆری هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل دەردات، ئەمەیش وا دەكات هەست بە ئەكتیڤی و شادی بكەن، هاوكات پیاوانیش لەوكاتەدا جەستەیان رێژەیەكی زۆری هۆڕمۆنی ئیسترۆجین دەردات، كە وا دەكات سۆزداری و نەرم و نیان بن، بۆیە ئەنجامدانی سێكس لەم كاتەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی پێوەندییەكی گەرم و شادی بەخش بۆ هەردوولا.
ئەلیست فیتی پسپۆڕی بواری هۆڕمۆنەكان بە “دەیلی مەیل”ی راگەیاند، سەعات سێ گەشانەوەی جەستەی هەردوو رەگەزەكەیە لە دوای نیوەڕۆ، گرنگترین كاتیشە بۆ پشوودان، دوای ئەوەی جووتبوون ئەنجام دەدرێت.
هەروەها دەڵێ، پیاوان لە ناوەڕاستی رۆژ، جەستەیان رێژەیەكی زۆر هۆڕمۆنی تیستۆستیرۆن دەردەدات كە ئەو هۆڕمۆنە بەرپرسە لە ورووژانی سێكسی و بەهێزبوونی توانای سێكسی، بۆیە ناوەڕاستی رۆژ دەكاتە نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ، بۆیە سەعات سێ باشترین كاتە بۆ پیاوان تا ئەو پرۆسەیە ئەنجام بدەن.
بۆیە ئەو شارەزایە رێنمایی هاوسەران دەكات كە لە دوای نیوەڕۆ و لە سەعات سێ، پرۆسەی جووتبوون ئەنجام بدەن، هەم سوود و شادیی زۆرتان پێ دەگەیەنێت، هەم پرۆسەیەكی تەندروست دەبێ و دەبێتە هۆی خستنەوەی وەچەیەكی تەندروست و بەهێز.


سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات