بۆ مووچەی فەرمانبەرەكانی ئەم وەزارەتە پێشدەخرێت

bozhin

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی دەكات و بەو پێیەش سەرمووچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە یەك مانگ پێشدەكەوێت. وەك سوپاسگوزاریەك وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی سەرموچەی ساڵانەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە یەك مانگ پێشدەخات.

محەمەد هاودیانی ؛وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان؛ لە نوسراوێكدا بە ژمارە (9079) لە (30-12-2015) و وێنەیەكی دەست bozhin كەتووە، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردووە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، “بەهۆی بەردەوامبوونی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی لە چالاكی سەرەڕای قەیران ‌و دواكەوتنی مووچەتان نیشانەی خزمەتكردنە بە گەڵ و نیشتمان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی یەك مانگ بۆ گشت مەبەستەكان.

بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە 24ی ساڵی 1960ی هەمواركراو، لە كاتی پێدانی سوپاس و پێزانین بە فەرمانبەر لەلایەن وەزیر یان سەرۆكی لایەنی نەبەستراو بە وەزارەت، یان ئەوەی دەسەڵاتی پێ دەدرێت، ئەوا ئەو فەرمانبەرە سەرمووچە و پێشخستنی ساڵانەی بۆ ماوەی یەك مانگ دێتە پێشەوە.

محەمەد هاودیانی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە نوسراوێكدا بە ژمارە (9079) لە (30-12-2015) كە وێنەیەكی دەست پۆرتاڵی نەتەوە كەوتووە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی كردووە، بەهۆی بەردەوامبوونی فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی لە چالاكی سەرەڕای قەیران ‌و دواكەوتنی مووچەكانیان.
هەر لەو نوسراوەدا هاتووە، پێدانی پێشخستن بۆ ماوەی یەك مانگ .



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات