harem
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
لەسبەینێوە شەپۆلەکانی بەفر و باران لەناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە .
لەوباریەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکراییکردووە، لەرۆژی چوار شەممەوە لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و باراندەبارێت و لەھەندێک ناوچەش بەشێوەی لێزمە دەبێت، ھاوکات ئەگەری بارینی بەفر ھەیە، بەڵام لە پارێزگای کەرکوک تەنھا باران بەشێوەی نمە دەبارێت ، ھەروەک ئاماژەشدراوە بەوەی کە چاوەڕواندەکرێت پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم ببنەوە ھاوکات لەسبەینێوە خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا .
سهرچاوهKurdsat
درێژهی بابهت
تعليقات
إرسال تعليق