كاتی دابەشكردنی مووچە ئاشكرادەكات بەڕێوەبەری پەروەردە

bozhin

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابەشدەكرێت و هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات.بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان دابەشدەكرێت.

فەرحان حسێن ساڵح ؛بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك؛ بە (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە، كە لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی سنوری پارێزگاكە دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ زۆری پشوەكان، چونكە بۆتە هۆی ئەوەی ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی بانكی ڕەشیدەوە دەینێرێت بۆ كەركوك دوابكەوێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دواكەوتنی مووچە تەنها كێشەی هونەری بووە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك ڕەتیشی كردۆتەوە، كە دواكەوتنی مووچە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بووبێت.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات