چۆن لە ورگ رزگارت ببێت خواردنەوەیەک کەئەکتەرەکان خۆیانی پێ لاواز دەکەن

bozhin

نمایشکارانی فاشن و ئەستێرەکانی بواری ھونەر پشت بەسستمی (دیتۆکس) دەبەستن بۆ بەدەستھێنانی لەشولارێکی گونجاوی نمونەیی، بۆ نمونە رۆژانە کیندال جینر بەیانیان کوپێک چای دیتۆکس دەخواتەوە و تا ئێوارەش ١٢ کوپی تر دەخواتەوە، ھاوکات کیم کارداشیان ھەمان رێگا دەگرێتە بەر.
چای دیتۆکس، چایەکە کەمادەی زیانبەخشی تێدا نیە و سروشتیی نیە و کاریگەری ھەیە بۆ لەش، ئەم چایە بەسوودە بۆ دابەزاندنی کێش، و تواندنەوەی چەوری، و دەرکردنی ژەھر لەلەش، ئەمەش پێست جوان دەکات و رێگرە لەدەرکەوتنی چرچی پێست بەھۆی بوونی دژە ئۆکسانەکانەوە.
ئەم چایە بەسوودە بۆ لەناوبردنی چەوری و دابەزاندنی کێش و خێراترکردنی ھەرس……………………………………………………..ورگ یەکێکە لە کێشە ھەرە گەورەکانی مرۆڤ و دابەزاندنی کارێکی سەختە، ھەربۆیە پێویستە چەندین رێگا تاقیبکەیتەوە.
دەتوانیت چەند کارێک تاقیبکەیتەوە و بەوشێوەیە ورگت نەمێنێت، بەڵام ھەمیشە دەبێت ئارامگر بیت لەسەر کارەکان، ئەوانیش بریتین لە:
-رۆژەکەت بە لیمۆ دەستپێبکە، بۆئەوەش ئاوی لیمۆ بکەرە ناو پەرداخێک ئاوی گەرمەوە و دواتر کەمێک خوێی تێبکە و بیخۆرەوە.
-لە برنج دووربکەوە و دەتوانیت لەبری برنجی سپی جۆری قاوەیی یان بەرھەمەکانی تری دانەویڵە بخۆیت.
-خۆت لە شەکر و شیرینی بەدووربگرە و زەیت کەم بەکاربھێنە چونکە ئەو خواردنانە قاژ و ورگ قەڵەو دەکەن.
-بڕێکی زۆر ئاو بخۆرەوە و ئەوەش ھەرسکردنت باشتر دەکات و جەستەت لە ژەھر پاکدەکاتەوە.
-لە بەیانیاندا دوو یان سێ دەنک سیر بجوو و بیخۆ و دواتر پەرداخێک ئاو کە لیمۆی تێکراوە بخۆرەوە.
-زۆر خۆت لە جۆرەکانی گۆشت بپارێزە چونکە ناھێڵن کێش دابەزێت.
-بڕێکی زۆر میوە و سەوزە بخۆرەوە و زیاتر بەیانیان میوە بخۆ و ئەوەش بڕێکی زۆر لە ماددە خۆراکییەکانی رۆژانەت بۆ دابین دەکات.
-بە بیبەر و زەنجەبیل و دارچینی خواردنەکانت توون بکە و ئەوەش وادەکات ئینسۆلین زیادببێت و رێژەی شەکر لە خوێنتدا کەمببێتەوە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات