ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە ئاتلەتیکۆی تێپەڕاند.سانچێز گەیاندە قۆناغی 16 جامی یەکێتی ئینگلتەرا.ئۆبامیانگ سێ خاڵی گرنگی بۆ دۆرتمۆند بەدەست هێنا

bozhin

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕکابەریەکانی هەفتەی بیست ودووەمی لالیگا یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتنێکی بە نرخی بەدەستهێنا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی توشی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید کرد.

هەردوو گۆڵی بەرشە” میسی و سوارێز تۆماریان کردوو، گۆڵی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدیش کۆکێ تۆماری کرد.

یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دوو یاریزانی لە یاریەکەدا کاردی سووریان پێدرا ئەمەش بەهۆی توند و تیژ یاریکردنەوە.

بەرشەلۆنە ئێتسا بە ٨١ خاڵ پیشەنگەو ئاتلەتیکۆ مەدریدیش بە ٤٨ خاڵ لە پلەی دووەم دێت

لەیارییەکانی قۆناغی ٣٢ی جامی یەکیتی ئینگلتەرا یانەی ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا رووبەرووی یانەی بیرنلی بوویەوە، ئەنجامی یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەبەرەژەوەندی ئارسیناڵ کۆتایی هات.

هەردوو گۆڵەکەی ئارسیناڵ چامپەرلین و سانچێز لە خولەکەکانی ١٩ و ٥٣دا تۆماریان کرد، تەنها گۆڵەکەی بیرنلی لە خولەکی ٣٠ لە ڕیگای فۆکسەوە بوو.

بەم بردنەوەیش ئارسیناڵ خۆی گەیاندە قۆناغی ١٦ی جامی یەکیتی ئینگلتەرا.

ئەنجامی یارییەکانی تر:

ئەستۆن ڤێلا ٠-٤ مان سیتی
بۆلتۆن ١-٢ لیدز یونایتد
شۆروسبری ٣-٢ شیفلد وینزدای
بیۆری ١-٣ هال سیتی
ڕیدین ٤-٠ وال سال
نۆتینگهام ٠-١ واتفۆرد
وێست برۆم ٢-٢ پیتربۆرۆ
پۆرتسمۆس ١-٢ بۆرنمۆس
ئێکسفۆرد ٠-٣ بلاکبێرن
کرسیتال پالاس ١-٠ ستۆک سیتی

لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی ١٩یەمی خولی پلە یەکی ئەڵمانی یانەی دۆرتمۆند لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەنگۆلشتاتی کرد.

لە ئەنجامدا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەیان کۆتایی پی هێنا، هەردوو گۆڵەکە بییر ئیمریک ئۆمابیانگ لە خولەکەکانی ٧٧ و ٨٦ دا کردی.

بەمەش دۆرتمۆند سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا، لەکۆی ١٩ یاریی ٤٤ خاڵی هەیە لە پلەی دووەمدایە، ئەنگۆلشتات ٢٣ خاڵی هەیە بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی ١٠یەمدایە.



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات