سەدا 60ی نەوتی فرۆشراوی هەرێم هی كەركوكە

kirkuknow1kurdish
كێڵگەیەكی نەوت لە كەركوك

كێڵگەیەكی نەوت لە كەركوك

بەپێی چەند دۆكۆمێنتێك لەساڵی 2015 زیاتر لە 193 ملیۆن نەوتی كەركوك لەڕێی بۆی هەرێمەوە هەناردەی دەرەوە كراوەو فرۆشراوە‌و سەدی 60ی ئەو نەوتەی حكومەتی هەرێم فرۆشتویەتی نەوتی كەركوك بوە.

ئەو دۆكۆمێنتانە لەلایەن فەرهاد حەمزە محەمەد، پسپۆڕی بواری نەوت لەكەركوك لەچوارچێوەی وتارێكدا بڵاوكراوەتەوەو تیایدا هاتوە كە لەماوەی ساڵی 2015دا “بڕی 193,560,355 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێگەی بۆری هەرێمەوە فرۆشراوە كە 52,117,692 ملیۆن بەرمیلی نەوتی كۆمپانیای نەوتی باكورە، ئەوەی دەمێنێتەوە 141,442,663 ملیۆن بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی بای حەسەن‌و ئاڤاناو كێڵگەكانی هەرێمە بەتێكەڵكراوی‌و بێ ئەوەی جیاكرابێتنەوە

ئەو شارەزایە نوسیویەتی دو كە لەساڵی 2015دا حكومەتی هەرێم بڕی 78,442.763ملیۆن بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی فرۆشتوە. ئەوەی تر نەوتی كەركوك بوەو هاتوە “لەم داتایانەوە دەگەینە ئەو راستیەی كە 60% ئەو نەوتەی بە بۆری هەرێمدا لە ساڵی 2015دا تێپەڕیوەو فرۆشراوە نەوتی كەركوك بوە”.

تەواوی وتارەكە لەبەشی بیروڕای سایتی (كەركوك ناو) بخوێنەوە

كەركوك ناو



سه‌رچاوه‌Kirkuk Now

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات