bozhin
بەشێكی زۆری هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەكەن كە لە كاتی وەرگرتنی قەرەبووی بەشە خۆراك لە لایەن بریكارەكانەوە بەشێك لە پارەكانیان لێگلدراوەتەوە و بەڕێوبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانیش ئەو كارە بە نایاسایی ناودەبات.
شەوكەوت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی هۆشداریی لەو حاڵەتەداو وتی:” ئەو بابەتە قابیلی قبوڵ نییە، ڕێگە بەهیچ بریكارێك نادرێت لەپارەی قەرەبوی بەشەخۆراك، هیچ بڕێك بگێڕنەوە و بۆخۆیان ھەڵبگرن بەھەر پاساوێك، چونكە ھیچ مەرج و ڕێنماییەك نییە ڕێگەیان پێبدات”.
جەختیشی كردەوە: ھەربریكارێك بڕی پارەی ھاوڵاتیان كەمبكاتەوە ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر.
تعليقات
إرسال تعليق