سزای خوێندکاران دەدرێت.هەواڵێکى بۆ خوێندکارانى زانکۆ

bozhin

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی قەیرانى داراییەوە کرێى خوێندنى زانکۆ تایبەتەکان کەمدەکەنەوە. ڕۆژى شەممە 30/1/2016 و لە میانى پانێڵێکدا کە زانکۆی گەشەپێدانى مرۆیی بۆ گفتوگۆ لەسەر قەیرانى دارایی هەرێم و دۆزینەوەە چارەسەر سازیکرد، یوسف گۆران وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، ڕۆڵى مامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بەرز دەنرخێنن لە درێژەپێدانى پرۆسەى خوێندن و بەردەوامبوونیان لەسەر دەوامکردن وێڕاى ئەو قەیرانە داراییە سەختەى بەرۆکى هەرێمى کوردستانى گرتووە.

لە بەشێکى ترى وتەکانیدا، ناوبراو جەختى لەوە کردەوە، داوایان لە زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان کردووە، بەهۆی قەیرانى داراییەوە ڕەچاوى دۆخى خوێندکاران بکەن و کڕێی خوێندنیان بۆ کەم بکەنەوە.

بڕیار وایە ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کوردستان کۆبوونەیەک سەبارەت بە کەمکرنەوەی نرخی خوێندن لە زانکۆ تایبەتەکان و چەند کرێیەکی دیکە بکەن بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆکی هەرێمی گرتووە. …………………………………………………………..وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی چاپی کتێب بۆ %٥٠ دەبێت ئەو کتێبانەی دەدرێت بە فێرخواز لە کۆتایی وەرزدا لێی وەربگیرێتەوە و بەپێی نەپاراستنیشی فێرخواز سزا دەدرێت

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوێکدا کە واژووی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی لەسەرەئاماژە بەوە دراوە، ” قەیرانی دارایی کاری کردووەتە سەر وەزارەتی پەروەردە بە تایبەت لە ڕووی چاپی کتێبەوە کە ڕێژەکەی لەسەدا ٥٠% کەمی کردووە”.

هاوکات وەزارەتەکە داوا لە قوتابخانەکان دەکات لیژنەیەکی سەرپەرشتی و پاراستنی کتێب پێکبهێنن بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کتێب لە فێرخوازان لە کۆتایی ساڵدا بە مەبەستی دابەشکردنەوەی لە ساڵی داهاتوودا.

سەبارەت بە سزادانی خوێندکاران لەسەر شێواندنی کتێبەکان لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتە روو، ” بە هاوکاری ئەو لیژنەیەی قوتابخانەکە دروستی دەکات، فێرخواز بەپێی پاراستن و شێواندنی کتێبەکان سزا دەدرێت”.

 



سه‌رچاوه‌ماڵپەری بۆژین

درێژه‌ی بابه‌ت


تعليقات