bozhin
پارێزگاری كردن له پێست تاكه رێگه‌یه بۆ خانمان، تا پێستیان به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجراكێش و جیاواز و ناسك بمێنێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر خه‌ونی پێوه ببینن هه‌میشه جوان بن، هه‌ر بۆیه پێویسته رۆژانه و هه‌فتانه و مانگانه پارێزگاری لێ بكه‌ن به ماسك و كرێمی باش و خۆراكی به‌سود بۆ پێست.
بێگومان جۆری پێسته‌كان ده‌گۆرێت له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه، هه‌ر بۆ نمونه كه‌سانێك هه‌ن پێستیان زۆر چه‌وره یان زۆر وشكه یان له‌نێوانی هه‌ردوو كیدایه، به‌ڵام ئایا پێویسته خاوه‌ن پێسته چه‌وره‌كان چۆن پارێزگاری له پێستیان بكه‌ن تا هه‌میشه به جوانی ده‌ركه‌ون؟
پێویسته رۆژانه بیشوات چه‌ند جارێك به‌ڵام به پێكهاته‌ی پاكه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت به روخسار و پێست، ئه‌گه‌ر سابونیش به‌كارهێنا هه‌وڵبده تایبه‌ت بێت چونكه زیانی هه‌یه، رۆژانه به‌یانی و ئێواره روخسار بشۆ.
به‌یانیان كرێمی تایبه‌ت به پێستی چه‌ور به‌كاربهێنه، به‌هیچ جۆرێك زه‌یت و چه‌وری تێدا نه‌بێت.
له ئێواره‌وه پێویسته كرێم به‌كارنه‌هێنیت، باشتره له بری “سیرۆم” به‌كاربهێنیت.
به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌تی به ده‌وری چاوه‌كانت.
به‌كارهێنانی ماسكی تایبه‌تی كه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وریه‌كه، لایه‌نی كه‌م هه‌فته‌ی 2 جار.
پێویسته ساڵانه لایه‌نی كه‌م جارێك بایه‌خ به پاكردنه‌وه‌ی پێستی روخسار بدرێت، ئه‌ویش به ئامێر و پاكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی وه‌ك “مه‌ساژ” بۆ روخسار بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خانه مردووكانی پێست و زیندووكردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها لابردنی ره‌شیه‌كانی ژێر چاو.
جگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه به‌كارهێنانی ماسكێكی تایبه‌ت بۆ داخستنی كونیله‌كان كاتێك زۆر ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌وری ده‌رده‌دات، پاشان به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌تی 24 كاتژمێری………………………….
بۆ ماوەی یەك هەفتە ڕۆژانە 20 خولەك ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە بۆ چارەسەری چرچی پێستی ژێر چاوەكانت .
1-سەرەتا ڕوخسارت خاوێن بكەرەوە لە تەواوی ئەو ماكیاج و پێكهاتە كیمیاویانەی پێوەیەتی .
2-لۆكەیەكی خاوێن بە ئاوی برنج تەڕبكە و بیدە لەژێر چاوەكانت و دواتر پێستی ژێر چاوەكانت مەساج بكە .
3-زەیتی زەیتون و زەیتی گوێزی هندی تێكەڵاو بكە و بەتێكەڵەی ئەم زەیتە پێستی ژێر چاوەكانت مەساج بكە .
4-پارچەیەك قوماش كەمێك گەرم بكە و بیخەرە ژێر پێستی چاوەكانت بۆ ئەوەی ئەو زەیتە هەڵبژمێت كە لە پێستت داوە .
5-بۆ ماوەی یەك خولەك بە هەنگوین مەساج بە پێستی ژێر چاوەكان بكە .
6-دووبارە بە پارچەیەك لۆكەی خاوێن كە گەرمت كردبێت بیخەرە سەر پێستی ژێر چاوەكانت بۆ ماوەی 5 خولەك .
7-لە كۆتایدا بە ڤازلین پێستی ژێر چاوەكانت چەور بكە ……………………….
بۆ گه‌یشتن به برژنێكی درێژ و گه‌شاوه له‌كاتی ماكیاژكردندا، مه‌رج نیه برژانیگ ده‌سكردی به‌كاربهێنیت یان چه‌ند چینێك ماسكارا ، به‌ڵكو ده‌توانیت به‌رێگه‌یه‌كی تر بگه‌یت به‌و ئامانجه.
ئه‌و رێگایه‌ش بریتیه له هێنانی بۆدره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ فڵچه‌ی ماسكارای كۆن.
به‌و فڵچه‌ی ماسكارایه كه كۆنه بۆدره‌كه بده له برژانگی چاوه‌كانت.
پاشان به ماسكارایه نوێیه‌كه برژانگه‌كانت ئه‌و ره‌نگه بكه كه مه‌به‌سته، ده‌بینیت چۆن برژانگت درێژ و سه‌رنجراكێش ده‌رده‌كه‌وێت.
تعليقات
إرسال تعليق